خورماتوو: تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە سنووری (حلێوە و فڕۆكه‌خانه‌ی صدیق).
دوای ئه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی رێكخستۆته‌وه و چه‌ند جارێك هێڕشی بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان ئه‌نجامداوه، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر له سنوری قه‌زای خورماتی هێڕشی كردۆته سه‌ر سوپای عێراق.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زاگای میدیایی خواكوڕك تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان لە سنووری حلێوه‌و فڕۆكه‌خانه‌ی صدیق، له ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازی عێراقی كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه پۆلیسی فیدرالی عێراق به هاون تونێله‌كانی داعشی له حه‌ی ته‌نك بۆردوومانكردووهو دواتر داعش هێڕشی كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی صدیق و ناوچه‌ی حلێوه.