خواردنی مۆز 5 سوودی سەرسوڕهێنەرتان پێ دەگەیەنێت

مۆز میوەیەكی گەرمەسێری بەناوبانگە و دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی بەهێز كە دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكان و زۆر حاڵەتدا بكات. میوەیەكی خۆراكی  نایابە بەهۆی تایبەتمەندی لە دابەزاندنی كێش و لە بەرنامی رێجیمی رۆژانەدا خۆراكێكی سەرەكییە.

یەكەم: ڕێگر دەبێ لەوەی كالیسیۆمی نێو لەش  بەفیڕۆ بڕوات و  مژینی كالیسیۆم باشتر دەكات.

دووەم: زیرەكتان دەكات، مۆز دەتوانێت كاری مێشك بەهێز بكات توانای بیركردنەوە زیاتر دەكات، بوونی ڕێژەیەكی زۆری پۆتاسیۆم لە پێكهاتەكەیدا یارمەتیدەر دەبێ لە چالاك كردنی مێشك و بەهێزكردنی توانای یادگەی مرۆڤ.

سێیەم: رێگە لە كەمخوێنی دەگرێت بەهۆی ئەو بڕە زۆرەی ئاسن كە تێیدایە دەتوانێت سوڕی خوێن باشتر بكات و ڕێگە لە دروست بوونی كەمخوێنی بگرێت.

چوارەم: مۆز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە كرداری هەرسكردن باشتر دەكات و ڕێگە لە بەد هەرسی و قەبزی و سكچوون دەگرێت.

پێنجەم: ئاستی شەكری خوێن رێك دەخات، مۆز میوەیەكی مەزنە دەتوانێ ئاستی گلوكۆز لە خوێندا ڕێك بخات، هەروەها دەتوانێت یارمەتی كەمكردنەوەی حاڵەتی دەروونی و خەمۆكی بدات.

Back to top button