خواردنی هێلكه به خاوی چه‌ند سوودێكی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌یه
زۆر كه‌س هه‌ن كه هێلكه له كاتی كوڵاندن زۆر له‌سه‌ر ئاگر ناهێڵنه‌وه و زه‌ردێنه‌كه‌ی به خاوی ده‌مێنێته‌وه، كاتێك ده‌یخۆن، ئه‌مه‌یش به لای هه‌ندێك كه‌سه‌وه بۆ خواردن ناشێ، به‌ڵام زۆریش هه‌ن كه به ئاسایی ده‌یخۆن،
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌رهێلكه به خاوی بخۆن، ڕێژه‌ی 32%ی ڤیتامین D له ناو هێلكه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ته‌واوی بیكوڵێنن، ئه‌و ڕێژه‌یه هه‌ر نامێنێت، یان زۆر كه‌متر ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و ڤیتامینه ئێسكی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌ناو ده‌بات.
دووه‌م: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئۆمێگا3یه، ئۆمێگا3 یه‌كێكه له چه‌ورییه سوودبه‌خشه‌كان و پێویسته مرۆڤ به به‌رده‌وامی بیخوات، ڕێژه‌یه‌كی باشی له هێلكه هه‌یه، ئه‌گه‌ر به خاوی ئاماده‌ی بكه‌ن، به‌مشێوه‌یه جه‌سته ده‌یمژێت و ئازاری جومگه و هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات و زیانه‌كانی كۆڵیستڕۆلی زیانبه‌خش له‌ناو ده‌بات.
سێیه‌م: توانای بینین باشتر ده‌كات، هێلكه دوو جۆره دژه ئۆكسیدی تێدایه كه سوودی زۆریان بۆ چاو و توانای بینین هه‌یه، ئه‌گه‌ر به ته‌واوی بكوڵێنرێت، ئه‌م دوو دژه ئۆكسیده له ده‌ست ده‌دات، بۆیه باشتره به خاوی ئاماده‌ی بكه‌ن.