هەولێر : لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای مەخمور – هەولێر چوار کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان منداڵە.

بەپێی زانیارییەکان، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبیلێك لە جۆری پیکاب لە مەخمورەوە بەرەوە هەولێر هاتووە و بەهۆی تیژڕەوەیەوە وەرگەڕاوە.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە تەرمی چوار کەس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و سەرنشینێکی دیکەش لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە گیری خواردووە کە تووشی رووداوەکە بووە و نەتواندراوە دەربهێندرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە قەدغەی هاتوچۆ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمێكوردستان ڕاگەیەندراوە.

 

Back to top button