كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی تەواوی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەور و نیمچە هەوری تەواو بێ لەگەڵ ئەگەر باران و بروسکەی جیاجیا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى شه‌ممه‌ 11/4/2020،  پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٢ بۆ ٣ پلە داببەزێت.

Back to top button