سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق لەهەولێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌ هه‌وڵی تیرۆركردنی موستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق دراوه‌.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا عێڕقییه‌كان، شه‌وی رابردوو لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق کاروانێکی زۆری هێزێکی حەشدی شەعبی تەقە لەئۆتۆمبێلەکانی ناوبراو دەکەن بەوهۆیەوە شەڕەتەقە لەنێوان هەردوولا ڕودەدات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌ موسته‌فا كازمی ده‌بێته‌ یه‌كه‌م راسپێردراوی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كه‌م پیرۆزبایی به‌زمانی كوردی بڵاوبكاته‌وه‌بە كه‌ نووسیویەتی: بە راسپاردنم  بە ئەرکی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی، پەیمان دەدەم لە بەرامبەر گەلە بەخشندەکەمان، بۆ کارکردن لە سەر پێکھێنانی حکومەتێک کە خواستى عێراقییەکان بخاتە پێشینەی کارەکانی، سەروەری نیشتیمان و مافەکان بپارێزێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و ئابووری بەرەوپێش ببات.

 

Back to top button