نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 3/1/2016 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 57 دۆلار و 17 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ درێژایی رۆژ له‌ ئاستی 56 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م نرخه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەسەر سنوردارکردنی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2001 ئه‌م جۆره‌ رێكه‌وتنه‌ ئه‌نجام بدرێت.

به‌پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، نرخی نه‌وتی هه‌رێم له‌ نێوان 42 بۆ 45 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، وه‌كۆی فرۆشی نه‌وت هه‌رێم بۆ ساڵی 2017 له‌ نێوان 650 – 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێت له‌رۆژێكدا، ئه‌مه‌ش واده‌كات داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌ت له‌ سنوری 800 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌ بێت بێجگه‌ له‌ خه‌رجیه‌كان.

Back to top button