بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لەسەر بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نەخۆشخانەی رزگاری روونکرنەوەیەک  ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە  گەڕەکی کارێزان ڤیدیۆیەک لە نەخۆشخانەی ڕزگاری  بڵاو دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەو باری تەندروستی جێگیرە و کێشەی نییە.

 

هەر بۆیەش تەندروستی هەلێر روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوەو دەنووسێت دیارە هەندێک کەس نیشانەی نەخۆشییەکە بە رواڵەت لێیان دەرناکەوێت بەڵام هاوکات هۆکاری ڕاگوێزانی ڤایرۆسەکەن .

ئەو روونکردنەوەی تەدروستی بە پشتبەستن بە زانیاری تەنروستی جیهانییە .

 

دەقی روونکردنەوەکە

 

دوابەدوای کەوتنەکاری نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاری بۆ پێشوازی کردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، تا ئێستا ۹۲ نەخۆش لە نەخۆشخانەی ڕزگاری خەوێنراوە و لە ژێرچاودێری پزیشکی دان و خۆشبەختانە باری تەندروستی زۆر بەی هەرەزۆریان جێگیرە وە هیوادارین تا تەواوبوونی ماوەی چارەسەریان لە نەخۆشخانەکەمان هەر سەلامەت بن و باری تەندروستیان بە جێگیری بمێنێتەوە، رۆژانە چاودێری پزیشکی ئەم نەخۆشانە بەردەوامە لەهەمووئاستێکی خزمەتگوزاری تەندروستی، بەداخەوە یەکێك لەم نەخۆشانە گرتە ڤیدیۆیەکی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا نکۆڵی لە دەکات لەبوونی ئەم نەخۆشیە بە بیانووی ئەوەی نیشانەی جەستەیی پێوە دیار نییە کە ئەمەش بۆچوونێکی هەڵە و مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگاکەمان کە خەڵك هاندەدات بۆ بە هەند وەرنەگرتنی ترسناکی ئەم پەتایە جیهانییە کە هەموو دونیا گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسەن، وا دەکات هاوڵاتیان لەپابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان ساردبکاتەوە و خوانەخواستە تووشی کارەساتی مرۆیی ببنەوە.

 

بۆیە بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگاداربکەینەوە کە هۆشیاربن و نەکەونە داوی ئەم بیروبۆچوونە هەڵانە و دوپاتی دەکەینەوە بە پابەندبوونمان بە ڕێنمایییە خۆپارێزیە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر کە پشت ئەستورە بەڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی زاڵبوونمان بەسەر ئەم پەتایە مسۆگەردەکات.

Back to top button