حکومەتی هەرێمی کوردستان لەم چەند رۆژەدا بڕیارێکی گرینگ دەدات

 

بە پێی ئەو هەواڵەی  لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی حکومییەوە دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە لە چەند رۆژی داهاتوو ئەنجوومەنی  وەزیرانی هەرێمی کوردستان  بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆکۆنفرانسدا بڕیار لە سەرخاڵێکی گرینگ دەدات لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان .

 

سەرچاوەکە ڕیگەیاند لەو کۆبوونەوەدا ، بڕیار لە سەر کەمکردنەوە یان وەرنەگرتنی کڕیی خانووی کرێچیان  و هەروەها کڕیی دووکانەکان دەدرێت .

 

ئەو بڕیارە هاوکات دەبێت لە گەڵ میکانیزمێکی گونجاو بۆ خاوەن موڵک و خاوەن ماڵەکان و وردەکاری بڕیارەکە لە بەرژەوەندی هەموولایەک دەبێت لەم دۆخەدا .

Back to top button