وەزارەتی تەندروستی ١٣ حاڵەتی نوێی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوی ژمارە ٤٦ی دا ١٣ حالەتی لەھەرێمی کوردستان راگەیاندوو”.

 

 

دەقی راگەیاندراوەکەی ھەرێمی کوردستان

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٦)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٦٨٣١) هاووڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٣٠٠) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٥٤) لە هەولێر، (٥١) لە سلێمانی، (٤٠٨) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە ڕاپەرین، (٨) کۆیە وە (٥٥٣١) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٢) هاووڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٢٣٩) پشکنین ئەنجام دراوە، (٨١٤) هەولێر، (١٨٤) سلێمانی، (٢٤١) دهۆك.
دەرەنجام (١٣) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٩) پۆزەتیڤ، (٥) ئافرەت تەمەنیان (٤٢)، (٣٦)، (٢٦)، (١٧)، (١٣) ساڵ و (٣) پیاو تەمەنیان (٥٠)، (٤٢)، (٣٥) ساڵ و منداڵێك تەمەن (٩) ساڵ کە دانیشتووی گەرەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گۆندی کۆری) وە هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن.
• پارێزگای سلێمانی (٤) پۆزەتیڤ، (٣) پیاو تەمەنیان (٢٤)، (٢٢)، (١٨) ساڵ و ئافرەتێك تەمەن (٤٣) ساڵ کە دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٢٤) تووشبوو، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٣٤) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی نیسانی٢٠٢٠

Back to top button