لاهور جەنگی مستەفا سەلیمی رادەستی ئێران كردەوە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك مستەفا سەلیمی ماوه‌ی ١٧ ساڵه له ئێران زیندانییه و حوکمی سێداره‌ی له‌سه‌ر دراوه، دوو هه‌فته پێش ئێستا له گرتوخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی رایانکرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە”سه‌لیمی خۆی گه‌یاندۆته پێنجوێن و له ناحیه‌ی گه‌رمک، مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاسایشی یه‌کێتی ده‌ستگیریان کردووه، پاشان راده‌ستی ده‌زگای زانیاری کراوه له سلێمانی”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوای رۆژێک له مانه‌وه‌ی له زیندانی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی له سه‌ربازگه‌ی (کانی گۆمه) به فه‌رمانی (لاهور جه‌نگی) مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران کرایه‌وه”.
دوێنێ که‌سوکاری مسته‌فا بانگکراون بۆ زیندانی سه‌قز و پێیان گوتوون بۆ دواجار ماڵئاوایی له مسته‌فا بکه‌ن و لە سێدارە دەدرێت”..