بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر هەشت تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە

 
دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکە قسەی کرد و رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 168 تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر هەن، 29 کەسیان چاکبوونەتەوە، هەشت کەسی دیکەش لە پشکنینەکانی ئەمڕۆ دەرکەوتووە کە چاکبوونەتەوە.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند تووشبوانی دیكه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌وڵێر خه‌وێندراون له‌ ئێستادا ته‌ندروستی هه‌موویان جێگیره‌.

Back to top button