پارێزگاری هه‌ولێر: رێككاری نوێی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ 16/4/2020 درێژ بكاته‌وه پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا میكانیزمی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له سنوری پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی تۆمارکردنی تووشبووانی کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی پشکنینەکانمان لە ستانداردی جیهانییەوە نزیکە و پێمان ناوەتە قۆناخێکی زۆر باش لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێریش دەڵێت، هەشت تووشبووی دیکە چاکبوونەتەوە.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە هەولێر 11 هەزار و 400 پشکنینی کۆرۆنا کراوە و زۆرترین کەرەنتینکراوانیش لە سنووری هەولێرن. و لەبارەی دوو پرسە لە شاری هەولێر کە بەهۆیەوە زیاتر لە 80 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەهۆی ئەو دوو پرسەیەوە کۆنترۆڵکراوە.