راپۆرتی تاوانەكانی پەیەدە لە سێ كانتۆنەكە بڵاو دەكرێتەوە

خواكوڕك
 
سەنتەری مافی مرۆڤی كوردستان لە راپۆرتێكدا لەبارەی پێشەڵكاریەكانی باڵی پەكەكە رۆژئاوای كوردستان پەیەدە، ئیدارەی كانتۆنیەكانی خۆسەری دیموكراتی، لە رۆژئاوای كوردستان، بڵاو دەكاتەوە، تەواوی زانیاریەكان لەبارەی رفاندن و دەستگیر كردنی هاوڵاتی و كەسی سیاسی و ئەندام و لایانگرانی حزبەكان ئاشكرا دەكات.
 
لە راپۆرتێكدا سەنتەری مافی مرۆڤی كوردستان لە بارەی پێشەڵكاریەكانی پەیەدە لەرۆژئاوای كوردستان، كە لە مانگی كانوونی یەكەمی 12ی 2016 بڵاو كراوەتەوە ئاشكرای دەكات دەسەڵاتدارانی کوردستانی رۆژئاوا لە ماوەی مانگی 12/2016، هەشت هاووڵاتیی بە تۆمەتی سیاسی ئەندامبوون لە پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریش (پەدەکەسە) دەستگیر کردووە، كە بریتین لە – جەگەر سلۆ، یەندامی پەدەکەسە، قامیشلۆ، لە 2ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– مزگین رەمەزان، ئەندامی پەدەکەسە، قامیشلۆ، لە 2ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– خالید ئەمین، سەربەخۆ، قامیشلۆ، لە 2ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– مەحمەد محەمەد ئەمین حەسەن، ئەندامی پەدەکەسە، تربە سپی، لە 5ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– بەنگین ئەحمەد جنێدی، سەربەخۆ، دێرک، لە 10ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– ناسر ئەحمەد بادر، ئەندامی پەدەکەسە، دێرک، لە 13ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– سەعید یوسف، ئەدامی پەدەکەسە، ناوچەی ئەلیان لە دێرک، لە 15ـی مانگ دەستگیر کراوە.
– وەلید محەمەد سەعید، ئەندامی پەدەکەسە، گرکێ لەکێ، لە 22ـی مانگ دەستگیر کراوە.
 
هەر لە راپۆرتەكەدا باس لە رووداوەکانی کوشتن و بریندارکردنی چالاکانی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی پەیەدە دەكات و رایدەگەێنێت: رۆژی 19/12/2016، عزەت خەلیل بن محەمەدی لە دایکبووی 1951، موحسین خەلیلی لەدایکبووی 1973، عەبدۆ حەنەشی لە دایکبووی 1964ی ئەندامانی پەدەکەسە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی نادیار، لە گوندی تەل عجار لە دەوروبەری ئەعزاز، کوژران.
 
هەر لە راپۆرتەكەدا تیشك خراوەتە سەر رۆژی 14/12/2016 چەکدارێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ناوی مستەفا عەمەر لە رووداوێکی گوماناودا بە سێ گوللە کوژرا، کە بە زۆر کرابووە سەرباز و لە گوندی مالکییە لە دەوروبەری ئەعزاز ئەرکی سەربازی پێدرابوو.
 
لە راپۆرتەكەدا هاتووو، رۆژی 2/12/2016، لایەنگرانی پەیەدە هێرشیان کردە سەر گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە قامیشلۆ و پێنج کەسیان بریندار کرد و ئاڵای  کوردستانیان سووتاند، کە ئەمانە بوون:
 
/ عەبدولقادر هەیفۆ
/ هەمزە محەمەد سەلیم
/ سابیر ئیبراهیم
/ حەمرین حاجۆ
/ خالید ئەمین
/ هەولێر مزگین رەمەزان
 
راپۆرتەكەی سەنتەری دیموكراتی و مافی مرۆڤی كوردستاندا هاتووە، رۆژی 5/12/2016، سەڵاح یونس، ئەندامی پەدەکەسە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەست دا، کە بەهۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن یەپەگە و ئاسایشی سەر بە پەیەدەوە، چاوەکانی لەدەست دابوون و بەهۆیەوە کۆچی دوایی کرد.
 
ئاماژە بە هێرشی سەر ژنانیش كراوە لەلایان پەیەدەوە، تێیدا هاتووە رۆژی 5/12/2016، بەهۆی بەردبارانکردنی گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ لەلایەن ئەندامانی پەیەدەوە، خاتوو خالیسە رەسوڵ منداڵێکی لە ناو سکیدا لەبار چوو.
Back to top button