دورگەی مەرگ لە نیۆرك

ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا ھەزاران ئەمریكی كوشتووە و زۆرترین ڕێژەی مردنیش لە ئەمریكا لە شاری نیۆرك تۆماركراوە بە جۆرێك كە ئێستا لەو شارە بە كۆمەڵ لاشەی قوربانیان دەنێژن.

فڕۆكەكان لە ئاسمانی ئەو شارە چەندین وێنەی گۆڕە بە كۆمەڵەكانیان گرتووە كە وەك دورگەی مەرگ دەردەكەوێت.

شێوازی ناشتنی تەرمەكان جگە لە بڵاوكردنەوەی ترس،ھاوشێوەی ناشتنی كەسانێكی بێ ناسنامەوە نەناسراوە و ئەو دیمەنانەش بوونەتە ھۆی بابەتی گەرمی میدیاكان.

Back to top button