له‌ 24 كاتژمێری رابردوو له‌ عێراق 47 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 55 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ هه‌زار كه‌س له‌ عێراق تووشی كۆرۆنا بوونه‌، هه‌روه‌ها وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت، 47 کەس تووشبوون و کەسێکیش لە بەغدا گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “47 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 54 تووشبوویش چاکبوونەتەوە و تووشبوویەکیش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە”.
لە راگەیێندراوەکەدا ژمارەی تووشبووەکان بە گوێرەی شارەکان بەمشێوەیە دیاریکراوە:
بەغدا: 11 تووشبوو
نەجەف: سێ تووشبوو
سلێمانی: چوار تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوون)
هەولێر: نۆ تووشبوو (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوون)
بەسرە: پێنج تووشبوو
واست: 10 تووشبوو
سەڵاحەدین: تووشبوویەک
موسەنا تووشبوویەک
هاوکات لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی چاکبووەوەکان کراوە کە بەمشێوەیەیە:
بەغدا: نۆ کەس
نەجەف: 10 کەس
هەولێر: کەسێک (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو)
کەربەلا: پێنج کەس
بەسرە: نۆ کەس
سلێمانی: هەشت کەس (پێشتر وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوون)
موسەنا: هەشت کەس
دیالە: سێ کەس
تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان  هەزار و 279 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 550 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 70 تووشبوویش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
Back to top button