ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی تا 18ـی نیسان درێژكرده‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ بڕیارێكی نوێدا ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق تاوەکو 18ـی نیسان درێژکرایەوە.
له‌و باریه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی سلێمانی راگه‌یێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانه‌ی مه‌ده‌نی عێراقی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور، فڕۆکەی سەربازى و يارمەتییە تەندروستييەكان، فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
دەقی راگەیێندراوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: 
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا ١٨ی نیسان درێژکردەوە
 لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٤/١٨ درێژکردەوە
 ‌
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور  و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە
بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٤/١٠
Back to top button