سەرۆك بارزانی:سەربەخۆیی خەون نیە مافە
لەدیدارێكی لەگەڵ كەناڵی mbc1 سەرۆك بارزانی لەسەر چەندین پرسی مێژووی گرنگ دواو ڕایگەیاند كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان خەون نیە و مافە،ئێمە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بنەغەیەكی پتەومان بۆ دانا
لەبەشێكی تری دیدارەكەیدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر ھەڵەكانی پۆل بریمەر یەكەم حاكمی سەربازی عێراق و ئاماژەی كرد بەوەی لە یەكەم كۆبونەوە داوای لە سەركردە عێراقیەكان كردووە ڕۆڵی ڕاوێژكار ببینن بەڵام لە وەڵامدا سەرۆك پێی وتووە كە بەدرێژایی ژیانی نەبوەتە ڕاوێژكاری ھیچ كەسێك تا ببێتە ڕاوێژكاری بریمەر
تایبەت بە ھاوكاری و پشتیوانی سەركردە و گەلی سعودیە سەرۆك بارزانی سوپاسی دەسەڵاتداران و تەواوی سعودیەكانی كرد لە كاتە ھەستیارەكاندا