یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر جنێودان به‌ پێشمه‌رگه‌ داوایه‌ك له‌ یه‌كێتێ تۆپی پێی عێراق ده‌كات

خواكوڕك

رۆژی هه‌ینی 16/12/2016 له‌خولی نایابی عێراقی هه‌ر دوو یانه‌ی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له‌ یاریگای نه‌جه‌ف رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌، دواتر یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ راگه‌یانراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌، و كشانه‌وه‌یان له‌ خولی عێراقی راگه‌یاند.

دوای ئه‌م رووداوانه‌ رۆژی دوو شممه‌ 19/12/2016 شاندێكی باڵای یەكێتی تۆپی پێی عێراق و یانه‌ی نه‌جه‌ف سەردانی شاری هەولێری پایەتەختی هەرێمی كوردستان بكه‌ن بۆ داوای لێبووردن كردن سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه‌ی هه‌ینی رابردوو، به‌ڵام پۆزشه‌كه‌یان له‌لایه‌ن یانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ قبوڵ نه‌كرا.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ یانەی هەولێر هه‌فته‌ی رابردوو بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و داواكارییەكی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد، بەفەرمی داوای دواخستنی یارییەكانی یانەی هەولێر لە خولی عێراق بكرێت تا كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی خولەكە.

لە كۆبوونەوەكەی یانەی هەولێر نوسراوێكی فه‌رمی ئاراستەی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كرد و لەئێستادا یانەی هەولێر چاوەروانی بریاری كۆتایی یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەكات تا دوا بریاری خۆی لەمباریەوە بدات.

Back to top button