به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر: 3 كه‌سی دیكه‌ی تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی هه‌شت كه‌سی دیكه‌ی تووش بووی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 3 تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ سنووری پارێزگاكه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۱۱) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (٤٠) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە

خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین، کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

۱٠ نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button