لەسەر مردنی ژنێكی تەمەن 65 ساڵ ناكۆكی كەوتۆتە نێوان بەرێوەبەری تەندروستی و گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی

د. سەباح هەورامی لەسەر مردنی ژنێكی تەمەن 65 ساڵ لە تۆری كۆمەلایەتی فیسبووك رایگەیاند كە بەهۆی كۆرۆناوە ئەمرۆ كەسێكی تر لە سلێمانی گیانی لەدەست دا،

هەر لەو باریەوە” وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان د. سامان بەرزنجی رایگەیاند”تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە کە خۆی هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە لە كەناڵی گەلی كوردستان سەر بە یەكێتی نیشتمانی لە زاری گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی د. یاد نەقشەبەندی رایانگەیاندووە” كە ئەو كەسەی گیانی لەدەست داوە، لە سلێمانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە”.

 

بەڵام گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی بۆ كەناڵی رووداو شتێكی تر دەلێت و دەلێت، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵانە و دانیشتووی شاری سلێمانییە. هەر ئەمڕۆ هەینی 10-4-2020 وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ئەو ئافرەتەی بە کۆرۆنا راگەیاندبوو.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر كەناڵە فەرمیەكانی یەكێتی لە زاری گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئەو هەواڵەیان رەتكردبووەوە كە كەس نەمردووە بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام گوتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە كەناڵی رووداو شتێكی تر دەلێت، دەلێت بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست داوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر دەزگای میدیایی خواكوڕك ناكۆكی نێوان بەرپرسانی یەكێتی و تەندروستی سلێمانی ئاشكرا كردووە، كە بۆتە هۆكاری مەترسی بەسەر پارێزگای سلێمانی و چونكە بەرپرسانی یەكێتی رێگا بە پشكنین و بڵاو كردنەوەی زانیاری نادەن، راستەوخۆ فشار لە تەندروستی سلێمانی دەكەن، ئەمەش بەگوتەی چاودێران” بەرپرسانی سلێمانی تەنها بەرژەوەندی خۆیان بەڵاوە گرینگە، نەك مەترسی كۆرۆنا بەسەر شارەكەوە”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوركی رایگەیاندووە، كە بەرپرسانی یەكێتی راستەوخۆ دەستوەردەدەنە كاروباری وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، ئەمە جگە لەوەی لەرووی میدیایەوە سلێمانیان داخستووە تەنها بۆ كەناڵەكانی سەر بە حزبەكەیان نەبێت لەرووی ئیداریشەوە رێگا بە هیچ زانیاریەك نادەن، بۆیە بۆتە ناكۆكی لەنێوان تەندروستی سلێمانی و یەكێتی، چونكە تەندروستی سلێمانی ئامادە نین زانیاری ناراست بڵاو بكەنەوە، بەڵام یەكێتی هەرەشە دەكات هەروەها رێگاش نادرێت كە زۆر پشكنین لە سلێمانی ئەنجام بدرێت و لە رێگای میدیاكانیش هەركەسێك زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرا بكات” دەلێن ئەوە شارچیەتی دەكات و دژی سلێمانیە، بەڵام لە هەمان كاتدا یەكێتی گەورەترین مەترسیی ڤایرۆسی كۆرۆنای  خستۆتە سەر سلێمانی”.

Back to top button