لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی وەزیری ناوەخۆی عێراق هاتە سەرخەت
لە پەیامێكدا سەرۆك بارزانی هەردوو جكومەتی هەرێمی كوردستان و جكومەتی عێراقی فیدراڵی راسپارد كە بەزووترین كات لێژنەیەكی لێكۆلینەوە لەسەر ئەو رووداوە دروست بكەن و تاوانباران بەتووندترین شێوە سزا بدەن،
لە پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی دەشلێـ”ماوەی چەند ڕۆژە هەواڵێك لە ڕاگەیاندنەكان بڵاو بووەتەوە كە ژمارەیەك كەسی سەر بە هێزەكانی حەشد و پۆلیسی عێراقی لە نزیكە بازگەی پردێ دەستدرێژییان كردووەتە سەر ژنێكی كورد كە خاوەن پێداویستیی تایبەتە و لە خێزانێكی زۆر هەژار و بێدەستەڵاتی سنووری پارێزگای كەركووكە.
هەروەها سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا رشی گەیاندووە”داوا لە حكوومەتی فیدرال و حكوومەتی هەرێم دەكەم بە هاوبەشی لێكۆلینەوەی تەواو لەم تاوانە قێزەوەنە بكەن و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بێنە سزادان. ئەمە تاوان و ستەمێكی زۆر گەورەیە كە لە هاووڵاتییەكی بێپەنای كورد لەژێر سایەی ئیدارە و واقعی سەربازی سەپێندراوی كەركووك كراوە كە هەر لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم دەستەڵاتە لەسەر ئەوە ڕاهاتووە لەڕێگەی جۆراوجۆرەوە دژایەتیی هاووڵاتیانی كوردی كەركووك و مافەكانیان بكات.
هەر دوای ئەو پەیامەی سەرۆك بارزانی” وەزیری ناوخۆی عێڕاق فەرمانی کرد بەلیژنەی لێکۆڵینەوە کەیسی ئەو ئافرەتەی دەستڕێژی کرایە سەری لەکەرکوک (پردێ) لەماوەی ۷۲ کاژمێر بەتەواوەتی کارەکانیان بەئەنجام بگەیەنێت.