5سودی سەرسورهێنەری گێزەر بزانە

گێزەر یەكێكە لەو خۆراكە گرنگ و پڕ لە سوودانەی كە لەشی مرۆڤ بە شێوەیەكی بەردەوام پێویستی پێیەتی و دەبێ بیخواتەوەو لەگەڵیدا بەردەوام بێت، چونكە بە كۆمەڵێك ڤیتامین دەوڵەمەندە، بە تایبەتی ڤیتامین  و ئاسن و چەندین پێكهاتەی كانزایی دیكە ئەوەش گرنگترین سوودەكانی گێزەرن كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1. گێزەرو شەربەتی گێزەر بۆ بەهێزبوونی بینایی چاوی مرۆڤ بە سوودەو ناهێڵێ هەروا بە ئاسانی كز ببن.

2. شەربەتی گێزەر كۆلیسترۆڵی زیان بەخش لەناو دەبات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات.

3. شەربەتی گێزەر یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كێشی لەشیان زۆرە.

4. شەربەتی گێزەر بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەكان باشەو غازاتی ناو زگ كەم دەكاتەوەو چارەسەرێكی باشیشە بۆ ئەوانەی بەدەست ئازاری قۆڵۆنەوە دەناڵێنن.

5. شەربەتی گێزەر قژ بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە هەڵوەرین.

Back to top button