كه‌شناسی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ .. بارانبارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم شارەکان ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین و بروسکە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى شه‌ممه‌ 12/4/2020،  پێشبینی دەکرێ پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٢ بۆ ٣ پلە داببەزێت.

Back to top button