ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەرکەسێك زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی حزبوڵا ئاشکرابکات

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بڕی 10ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی باڵای حزبولای عێراقی ئاشکرابکات.

وه‌زارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، شێخ محەمەد ئەلکەوسەرانی، سەرکردەی باڵای حزبوڵای عێراقی، ئەرک و فەرمانەکانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی لە ئەستۆ گرتووە، کە پێشتریش یەکێک بووە لە هاوڕێ نزیکەکانی.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەک بەخشیش دەدرێته‌ هەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەلکەوسەرانی به‌هێزه‌كانی ئه‌مریكا بدات.

ساڵی 2013 ئەمریکا کەوسەرانی خستە لیستی تیرۆرەوە، بەهۆی ئەوەی هاوکاری گروپە چەکدارەکان دەکات لە عێراق بۆ گواستنەوەی بکوژەکان لە عیراقەوە بۆ سوریا بۆ هاوکاری هێزەکانی حکومەتی سوریا.

 

 

Back to top button