حكومه‌تی عێراق ساڵانه‌ بڕی 450 ملیۆن لیتر به‌نزین له‌ده‌ره‌وی وڵات هاورده‌ ده‌كات

خواكوڕك

میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووه‌، حكومه‌تی عه‌بادی له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا نزیكه‌ی 450 ملیۆن لیتر به‌نزینی جۆری موحه‌سه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاورده‌ كردووه‌ و بۆ هه‌ر لیترێك 600 – 650 دیناری ته‌رخان كردووه‌.

رۆژنامه‌ی عه‌ین عێراق ئاشكرای كردووه‌، ئه‌و به‌نزینه‌ خۆماڵیه‌ی له‌ به‌نزینخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌نرخێكی زۆر زیاتر له‌ نرخی به‌رهه‌مهاتوو ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌نزینه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ ده‌كڕدرێت حكومه‌ت زیانه‌كه‌ی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی دەزگای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عیراق رایگه‌یاندووه‌، دوای داگیركردنی پاڵاوگەی بێجی لەلایەن داعشەوە بەنزین لەدەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەكەن به‌تایبه‌ت له‌ ئێران، بۆ هەر لیترێك 600 – 650 دینار لەسەر حكومەت دەوەستێت، بەڵام حكومەت زیانەكە لەئەستۆ دەگرێت‌ و هەر لیترێك بە 450 دینار بەهاووڵاتیان دەفرۆشێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، به‌نزینی خۆماڵی كه‌ له‌ پاڵاوگه‌كانی عێراق به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كوالێتێه‌كی خراپی هه‌یه‌ و بڕی تێچوه‌كه‌ی زۆر له‌وه‌ كه‌متره‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه‌ ناتوانێت له‌م نرخه‌ كه‌متر بیفرۆشێت.

Back to top button