باڵی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ئێران كرد و لەسێدارە درا
پاش ڕەوانەکردنەوەی بۆ شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن لاهور جه‌نگی گه‌وره خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر، کۆماری ئیسلامیی ئێران مسته‌فا سه‌لیمی لەسێدارە دا.
ماڵپەڕی (هەنگاو) مافی مرۆڤی لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی راگەیاند کە کوردێکی بەندکراوی خەڵکی سەقزە.
مستەفا سەلیمی چەند هەفتەیەك پێش ئێستا و لە کاتێکدا بەشێك لە بەندکراوەکانی زیندانەکە هەڵاتوون، ئەویش هەڵاتووە و خۆی گەیاندووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی.
لە لایەکی دیکەوە عەلی جەوانمەردی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەڵێت کە ئاسایشی یەکێتی به‌فه‌رمانی لاهور جه‌نگی خیانه‌تكار مستەفا سەلیمییان ڕادەستی تیمێکی قەرارگەی رەمەزانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران کردووەتەوە.