لە هەولێر توشبووەیەکی کۆرۆنا کە شێرپەنجەی هەبوو چاکبۆوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، توشبوویەکی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوەتەوە کە توشبووەکە شێرپەنجەی هەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، توشبووەکە تەمەنی 49 ساڵ بوو دوای ئەوەی توشی کۆرۆنا بوو، بۆ ماوەی زیاتر لە 20 رؤژ لە نەخۆشخانە مایەوە و چاکبوەتەوە و ڤایرۆسەکەی تێپەڕاندووە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان کۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتوەتە 325 توشبو، لەنێویاندا 3 مردن هەیە و 154 نەخۆش چاکبوەتەوە و ئەوانیتر لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

Back to top button