ئهمریكا : بهرزترین ئاستی گیان له دهستدانی بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرد

زانکۆی جۆنس هۆپکینز بڵاویکردەوە، لە ئەمریکا ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، زیاد لە دوو هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. بەمەش، ئەمریکا دەبێتە یەکەم وڵاتە لە یەك رۆژدا ئەو ژمارە کەسە بەهۆی کۆرۆنا گیان لەدەست بدهن.
دوێنێ هەینی 10ی نیسانی 2020، دوو هەزار و 108 کەس لە ئەمریکا بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 18 هەزار و 600 کەس.
لای خۆیەوه رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئهمریكی بڵاویکردۆتەوە، ئەگەر رێکاری مانەوە لە ماڵەوە هەڵبگیرێت، لەم هاوینە، 200 هەزار کەس بەهۆی کۆرۆنا لە ئەمریکا دەمرن و 100 ملیۆن کەسیش دەبنە هەڵگری ڤایرۆسەکە.