مسته‌فا سه‌لیمی بۆ ئاسایشی یه‌كێتی رێگه‌م بده‌ن خۆم بكوژم ته‌نها راده‌ستی ئێرانم مه‌كه‌نه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی رابردوو ژماره‌یه‌ك زیندانی له‌ زیندانی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان توانیان رابكه‌ن كه‌ 128 زیندانی بوون، رژێمی ئێران توانیان ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌ستگیر بكاته‌وه‌ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌دوادا گه‌ڕانی زیندانیانی دیكه‌، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی توانی دوای 17 ساڵ له‌ زیندانی بوونی رابكات مسته‌فا سه‌لیمیه‌.

به‌ پێی  زیانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك مسته‌فا سه‌لیمی پێشتر پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی سابیر ستاری و یه‌حیا ئیلوی له‌ باشماغ له‌ ماڵێ عه‌تاخان له‌ شه‌ڕێكدا رووبه‌ڕووی سوپای پاسداران بوونه‌وه‌ كه‌ دوو پاسدار و مه‌ئومرێكی هێزی ئینتیزامی له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا كوژران و یه‌حیا ئیلوی له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا شه‌هید كرا دوای شه‌هید بوونی ته‌مه‌كه‌یان به‌دوای ئۆتۆمبێلدا راكێشا.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی ده‌كات كه‌ سابیر ستاری رایكردبووه‌ ناوچه‌ی پێنجوێن به‌داخه‌وه‌ ئه‌وشیان به‌ هاوكاری یه‌كێتی له‌ لایه‌ن رژێمی ئێران تیرۆر كرا، هه‌روه‌ها مسته‌فا سه‌لیمی ده‌ست به‌سه‌ركرا تا مانگی رابردوو له‌ زیندانه‌كانی ئێراندا مایه‌وه‌ دواتر رایكرده‌ باشووری كوردستان.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ سه‌لیمی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دوای راكردنی خۆی ده‌گه‌یێنێته‌ خاكی باشووری كوردستان، له‌ناوچه‌ی پێنجوێن له‌ مزگه‌وتی گه‌رمك ده‌مێنێته‌وه‌ خه‌لكی ئاواییه‌كه‌ خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هه‌ر له‌ ناو مزگه‌وته‌كه‌ بۆ دابین ده‌كه‌ن، پاشان به‌ بیانووی پشكنینی كۆرۆنا كه‌ تازه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی پێنجوێن و پۆلیسی ناوچه‌كه‌ ده‌ست به‌سه‌ری ده‌كه‌ن، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین كه‌ نێگه‌تیڤ ده‌بێت. ده‌برێته‌ زینداێكی ئاسایشی یه‌كێتی.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشیان كرد. مسته‌فا سه‌لیمی داوای زۆری له‌ ئاسایشی یه‌كێتی كردووه‌، ته‌نانه‌ت به‌ ئاسایشی یه‌كێتی گوتووه‌ رێگام بده‌ن خۆم بكوژم ته‌نها راده‌ستی ئێرانم مه‌كه‌نه‌وه‌، تكاتان لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌ڕه‌ كورد بوون له‌ خوێنتان هه‌یه‌ راده‌ستم مه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئاسایشی یه‌كێـتی سوور بووه‌ له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌  سه‌لیمی به‌ سوپای پاسداران.

هه‌روه‌ها خواكوڕك زانیویه‌تی مستەفا سەلیمی كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە بەندیخانەی سەقز له‌ سێداره‌ دراوه‌. له‌ په‌یامێكیش به‌ ناوی خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا بۆ یه‌كێتی هاتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ له‌وانه‌ خۆش نابن كه‌ شۆڕشگێرانی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان راده‌ستی ئێران ده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button