تاقی كردنەوەی وەرزی یەكەم تەنها لەهەولێر و دهۆك بەرێوەدەچێت و سلێمانی بێ بەش دەبێت

خواكوڕك
 
ئەمرۆ 3ی 1ی 2017 تاقی كردنەوەی وەرزی دەستی پێكردوو لە دوو شاری هەرێمی كوردستان دوو شارەكەی تری هەریمی كوردستان لە تاقی كردنەوەی وەرزی بەهۆی بایكۆتی مامۆستایانی دەڤەری سلێمانی و هەلەبجە و گەرمیان بێ بەش دەبێت.
 
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمرۆ، وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی 2016-2017ی قوتابخانە حکوومییەکان لە هەولێر و دهۆک دەستی پێ کرد، هەر لەسەر تاقی كردنەوەكان، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایگەیاند: تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەم دەستی پێ کردووە، ئەو پارێزگایانەشی بایکۆتی تێدا کراوە، کاتێکی دیاریکراویان بۆ دادەنرێت کە تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن، هەروەا گوتی : لە سلێمانی بەو خوێندکارانەی لە خوێندنگە حکوومی و ناحکوومییەکان دەخوێنن، نزیکەی 100 هەزار خوێندکار بەشدارن لە تاقیکردنەوەکانی وەزری یەکەم.
 
 
هەروەها پشتیوان سادق گوتی، تێکڕای ئەو قوتابییانەی لە شارەکانی هەولێر و دهۆک کە بایکۆتی خوێندنیان تێدا نەکرابوو، نزیکی نیو ملیۆن خوێندکارن و ئەمڕۆ بەشدار بوون لە یەکەم ڕۆژی وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەمساڵ. گوتيشی: لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و هەڵەبجە لە گفتوگۆداین و ئەوان پڕۆژەیان ئامادە کردووە، دواتر بڕیار دەدرێت تاقیکردنەوەکانی ئەو قوتابخانەی کە بایکۆتی تێدایە، چ کاتێک ئەنجام بدرێت، هاروەها ئەوەشی خستە ڕوو، هەموو ئومێدەکان بۆ ساڵی 2017 ئەوەیە، ئەو تەنگژە دارایییە کەم ببێتەوە تا ئاستێکیش بەرەو چارەسەرکردن بڕوات.
 
 
لەبارەی بێ بەش بوونی قوتابیانی دەڤەری سلێمانی وەزیری‌ پەروەردە ئەوەشی خستە ڕوو: درێژکردنەوەی ماوەی خوێندنی لە سلێمانی و هەڵەبجە، هیچ پێوەندییەکی بە پارێزگای هەولێر و دهۆک و کەرکووکەوە نابێت، دەشبێت قەرەبووی ئەو کاتە فەوتاوە بکرێتەوە، ناکرێت خوێندکار میتۆد تەواو نەکات و بچێتە زانکۆ و پەیمانگەکان، دەتوانرێت لە پشووەکانی بەهار و هاوین درێژ بکرێتەوە.
 
 
لەكۆتایشدا باسی دواین هەوڵەكان كرد بۆ خەرج كردنی هاندانی مامۆستایان لە وەزارەتی دارای گوتی لەبارەی‌ پارەی‌ هاندانی‌ مامۆستایانیشەوە باسی‌ لەوە کرد، وەزارەتی دارایی سەرقاڵی رێنوێنیی دارایییە بۆ خەرجکردنی ئەو هاندانە و لەم چەند رۆژەدا تەواو دەبێت، هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەری ژمێریاریی پەروەردەی پارێزگاکان لەسەر بنچینەی ژمارەی مامۆستایانی دەرەوەی شار و ناوەوەی شار، ئەوەش وردبینی دەوێت بۆیە کەمێک دوا کەوتووە، بەڵام بەدڵنیایییەوە جێبەجێ دەکرێت.
 
Back to top button