دهستهی مافی مرۆڤ: دژ به رادهستكردنهوهی پهناههندهیهكی سیاسی له لایهن یهكێتی یهوه راگهیێندراوێكی بڵاوكردهوه
دوای ئهوهی ئاسایشی یهكێتی له سنوری پێنجوێن زیندانیهكی سیاسی رۆژههڵاتی كوردستانی دهستگیر كرد له مانگی رابردوو توانیبووی دوای 17 ساڵ له زیندانی سهقز رابكات، دواتر رادهستی سوپای پاسدارانی ئێرانی كرد و بهرهبهیانی ئهمڕۆ له لایهن ئێرانهوه له سێداره درا، ئهم رووداوه كاردانهوهی گهورهی بهدوای خۆیدا هێناو دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمیش رایگەیاند، بەدواداچوون دەکەن ئهم كاره پێچهوانهی مافی مرۆڤ و یاسایی عێراقیه،
دەستەی مافی مرۆڤ ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “مافی مرۆڤی هەرێم نووسینگەکانی سلێمانی و هەڵەبجەی راسپاردووە بە بەدواداچوون بۆ کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی داواکراوی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ئاسایشی پێنجوێنەوە بە ئێران کە وابڵاوکراوەتەوە ئەمڕۆ لەسێدارەدراوە”.
راشیگەیاندووە، “دەستەی مافی مرۆڤ لە چوارچێوەی رێکەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ و پەناهەندەی سیاسی و بەپێی دەستوری عیراقی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکە دەکات و چاودێری دەکەین و بەدواچونمان دەستپێکردووە”.
پێشتریش کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، مستەفا سەلیمی زیندانی سیاسی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبەکانی رۆژهەڵات سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، یەکێک بووە لەو زیندانیانەی لە ماوەی رابردوودا توانیوبوویان لە زیندانی سەقز هەڵبێن و دوای ئەوەی روویکردە هەرێمی کوردستان، لە پێنجوێن دەستگیركرا و رادەستی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کرابوەوە.