ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێره‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 11 توش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ یه‌كێك له‌ تووش بووه‌كان تووش بووی نه‌خۆی شێر په‌نجه‌ بووه‌ دوای مانه‌وه‌ی 30 رۆژ به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ چاك بووه‌ته‌وه‌.

به‌ رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندورستی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات چاكبوونه‌وه‌ی ئه‌ونه‌خۆشه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ تیمی پزیشكیی چاره‌سه‌ركار به‌وپه‌ڕی لێهاتوانه‌ و شاره‌زایه‌تیی ته‌واو به‌ پشتبه‌ستن به‌ پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه‌ له‌ ته‌واوی جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كاره‌كانی خۆیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی تووشبوان ئه‌نجام داوه‌

 

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێره‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و 11 كه‌سه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تووشبووی كۆرۆنا بوون و ئێستا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11/4/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: “سه‌باره‌ت به‌و 11 نه‌خۆشه‌ی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ ڕامانگه‌یاندن كه‌ به‌ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌وه‌ خۆشبه‌ختانه پێتان ڕاده‌گه‌ێنین، یه‌كێك له‌و چاكبوانه‌ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 49 ساڵه‌ و كه‌ خۆی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ بووه‌، دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكیی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 30 ڕۆژ له‌ژێر چاودیری پزیشكیدا بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی له‌م ڤایرۆسه‌ چاك بووه‌ته‌وه‌ باری ته‌ندروستی ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه‌”.

باس له‌وه‌ش كراوه‌: “ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ تیمی پزیشكیی چاره‌سه‌ركار به‌وپه‌ڕی لێهاتوانه‌ و شاره‌زایه‌تیی ته‌واو به‌ پشتبه‌ستن به‌ پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كه‌ له‌ ته‌واوی جیهان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كاره‌كانی خۆیان بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی تووشبوان ئه‌نجام داوه‌”.

ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ ڕوو: “سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنوێنییه‌ خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنوێنییه‌كان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستیی هاووڵاتییان دەکەن”.

Back to top button