ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دوای ئه‌وه‌ی له سنوری پێنجوێن زیندانیه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای 17 ساڵ مانه‌وه‌ی له زیندان رایكرد و له لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی ده‌ستگیر كرا، راده‌ست به ئێران كرایه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ئێران له سێدراره درا.
راده‌ستكردنه‌وه‌ی زیندانیه كورده‌كه به وڵاتی ئێران كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه حكومه‌ت ئاگاداری ئه‌و بابه‌ت نیه ئه‌گه‌ر شتێكی وا روویدابێت ئه‌وا به‌بێ ئاگاداری حكومه‌ت ئه‌نجامدراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی حكومه‌تدا هاووه كه بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
ڕاگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە هاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
حکومەتی هەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نیە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکومەتی هەرێم کراوە.
بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە بەرێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٤/١١