پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە

بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی قیامهی مهسیحیهكان مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی ئاراستهی مهسیحیهكان كردو له پهیامهكهیدا هاتووه:بەبۆنەی جەژنی قیامە ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.
ههروهها له پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتدا هاتووه: کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قیامە
بەبۆنەی جەژنی قیامە ، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشیدا رۆژانی جەژن بەڕێ بکەن.
کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئاینی بووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.
ئەم جەژنە هاوکاتیشە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە. بەم بۆنەوە داواکارم لە هاووڵاتییانی خۆشەویست بەردەوام بن لە پابەندبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/4/11