دهۆك به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وت، سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كانی چاكبوونه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری پارێزگای دهۆك 15 تووش بووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ست نیشانكران كه‌ به‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵیان تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، له‌ رابردوو به‌ دوو قۆناغ 12 كه‌س چاكبوونه‌وه‌و گه‌ڕێندرانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئه‌و سێ نه‌خۆشه‌ی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی دهۆك مابوونه‌وه‌، دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌و سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان دوای ئه‌نجامدانی دوو پشكنین پشكنینه‌كانیان نێگه‌تیڤ ده‌رچووه‌

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشیان كردووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو سه‌رجه‌م نه‌خۆشه‌كان ده‌نێردێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ له‌ دهۆك هیچ تووش بوویه‌كی كۆرۆنا نامێنێت و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر كۆرۆنادا تۆمار ده‌كه‌ن.

Back to top button