مسته‌فا سه‌لیمی و ڤایرۆسی كۆڤید ٦٦
ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌نوكه به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا “covid19” جیهان تێیكه‌وتووه هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیانی وه‌ستاندووه، دۆخێك كه لێكه‌وته‌ی ته‌واوی به‌سه‌ر ئابووری جیهان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری به‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌منی و سیاسیه‌كانیشه‌وه جێهێشتووه، پرسی خۆپارێزی و تاكپارێزی و مرۆڤایه‌تی پارێزی له ئێستادا له پرسه هه‌ره له پێشه‌كانی هه‌موو وڵاتانی دونیا و كۆمه‌ڵگایه‌كن.
ڤایرۆسی كۆڤید ۱۹ به‌ره‌چه‌له‌ك ده‌چێته‌وه سه‌ر خانه‌واده‌ی ڤایرۆسه سارسهكان كه پێشتر و له ساڵانی رابردوو له چه‌ند قۆناغێكدا به‌شێوه‌ی جیاجیا سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و كه‌متا زۆر زیانی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و مرۆڤایه‌تی تووش ئهساتهنگ كردووه و له دوای ته‌شه‌نه سه‌ندنی له جیهاندا كۆی ته‌ركیزی وڵاتانی خسته سه‌رخۆ به جۆرێك پۆلیس و هێزی سه‌ربازی پزیشك و سیاسیه‌كان به‌دوای ئه‌وه‌و بوون چۆن بتوانن رێگری له‌و دووژمنه به‌چاو نه‌بیندراوه بكه‌ن.
وڵاتی ئێران كه ڤایرۆسه‌كه‌ی به زووی تێیدا تهشهنهكهی كرد، هه‌موو سێكته‌ره‌كانی حوكمڕانی به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كه حوكمی وڵاته ده‌كات به رێگری زیاتر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه سه‌رقال بوو ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ ژماره‌یه‌ك زیندانی سیاسی و زیندانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری سه‌قز رێكخست تا له‌چوار دیواری زوڵم و له زیندانێك رابكه‌ن كه كوردبوون و داواكردنی مافی نه‌ته‌وه به‌ش خوراوه‌كه‌ی به‌وێی گه‌یاندبوون.
كۆرۆنا ئه‌گه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی مه‌رگ هێن و پڕمه‌ترسی بێت مرۆڤی بردبێته‌وه كونجی ماڵه‌كانیان، ئه‌وا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه له‌وانه‌ش مسته‌فا سه‌لیمی ده‌ستپێكی ژیانێكی دیكه و هاتنه ده‌ره‌وه بوو له كونجی زیندان، ئه‌و دوای ۱۷ ساڵ له نێو تاریكایی زیندان به‌سه‌ر شوره‌ی زیندانێكدا پاز ده‌دات كه مه‌رگی ده‌یان نیشتمان په‌روه‌ری تێدا كێشراوه، هێشتان سه‌دان كوردی دیكه‌ی تێدا په‌ستراوه كه گه‌وره‌ترین تاوانیان كورد بوونه، سه‌لیمی به‌ره‌و باشووری كوردستان راده‌كات، به ئامانجی ئه‌وه‌ی سهمیانێك بۆخۆی بدۆزێته‌وه له سایه‌ی دا وه‌ك مرۆڤ بژیێت و دهرفتهی هه‌بێت به جیهان بلێت كوردم، بێ ئاگا له‌وه‌ی له ئوستانێكی دیكه‌ی ژێر كاریگه‌ری ئێران وچانی داوه.
رووداوی ده‌ستگیر كردنی مسته‌فا سه‌لیمی كه ۱۷ ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له چاڵاكیهكدا له‌گه‌ڵ دوو كادری دیكه‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه‌ی باشماغ به‌شداری ده‌كات، دوای كوژرانی دوو پاسدار و مه‌ئمورێك یه‌كێك له به‌شدار بووه‌كانی ئه‌و چالاكیه به ناوی یه‌حیایی ئیلوێ شه‌هید ده‌كرێت و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی به‌دوای ئۆتۆمبێلدا راده‌كێشرێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه به ناوی سابیر ستار له رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه رزگاری ده‌بێت و به‌ره‌و باشووری كوردستان راده‌كات دواتر له ناوچه‌ی پێنجوێن ئه‌ویش به هاوكاری گرووپێكی یه‌كێتی له لایه‌ن ئێرانه‌وه شه‌هید ده‌كرێت، مسته‌فا سه‌لیمیش ده‌ستگیر ده‌كرێت. رووداوی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌لیمی به ئێران پێمان ده‌ڵێت خیانه‌ته‌كه به كوژرانی سابیر ستاری ره‌گی داكوتا و به له سێداره‌دانی مسته‌فا سه‌لیم بۆ ئه‌و كه‌یسه كۆتای پێهات.
گێرانه‌وه‌ی مێژووی رووداوه‌كه بۆ ئه‌وه‌بوو كه خوێنه‌رانی ئه‌و وتار هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، كه ئه‌گه‌ر جیهان ئه‌مڕۆ به ده‌ستی ڤایرۆسی كۆڤید ۱۹ەوە بناڵڵێنێت ئه‌وا كورد له ساڵی ۱۹٦٦-ەوە تا ده‌گات به ئه‌مڕۆ به ده‌ستی ڤایرۆسی كۆڤید ٦٦ دهنالێنێـت، ڤایرۆسه‌كه له خانه‌واده‌ی خیانهتكارانهو پشتاوپشت ده‌گوازرێته‌وه، ته‌نها دژه نه‌ته‌وه‌یی و دژ كورده، سه‌یری ته‌نها به‌شێكی كه‌می ده‌رئه‌نجامه‌كانی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن له‌وانه هاوكاری كردنی ئێران له كوشتنی سابیر ستاری و پێدانی زانیاری له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارته كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كۆیه به ئێران و شه‌هید كردنی ده‌یان سه‌ركرده‌و پێشمه‌رگه‌ی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان له ناوچه جیاجیاكانی سنوری سلێمانی و خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستگیر كردنی مسته‌فا سه‌لیمی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به ئێران، كه سه‌رجه‌میان مه‌رگی به‌دواوه‌و بووه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه كۆڤید ٦٦ كوشنده تر بووه له كۆڤید ۱۹ بۆ كورد.
ئه‌گه‌ر له گۆشه‌یه‌كی دیكه له ئاكامه مه‌رگ هێنهكانی ڤایرۆسی كۆڤید ٦٦ بڕوانین لێكه‌وته زیانبه‌خشه‌كانی زۆر زیاتر بوونه له مه‌ترسی كۆرۆنا به‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگای كوردی، كۆڤید ٦٦ پێچه‌وانه‌ی كۆڤید ۱۹ ئه‌وانه‌ی سیسته‌می به‌رگریان پڕ‌و به هێزه له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی زۆرتر مه‌ترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره‌و و زووتر به‌وهۆی ئه‌و ڤایرۆسه شه‌هید ده‌بن.