عه‌لی سیستانی: له‌ ره‌مه‌زاندا بنێشت جوین رۆژوو ناشکێنێ و قەرەبووی ئاو بۆ رۆژووگر دەکاتەوە

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوایەک لەبارەی بە رۆژووبوون لەسەردەمی پەتای کۆرۆنا، دەدات.

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوه‌وه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راگه‌یێندرا و هاوكات له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان و ئاینه‌ جیاوازه‌كان، په‌رستگا و شوێنه‌ ئاینیه‌كان داخران، له‌ ئێستادا پرسیار له‌ باره‌ی به‌رۆژبوون له‌ لای مووسلمانان دروست بووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ، له‌ كاتێكدا پزیشكان رێنمای هاووڵاتیان ده‌كه‌ن كه‌ به‌رده‌وان ئاوبخۆنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بچێته‌ گه‌ده‌ چونكه‌ له‌وێ له‌ناو ده‌چێت له‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی شیعه‌ رای خۆی ده‌ر ده‌بڕێـت.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، سیستانی لە وەڵامدا رایگەیاندووە، ئەگەر کەسێک بە رۆژوو بوو و ترسی ئەوەی لەسەر بوو بەهۆی نەخواردنی ئاوەوە تووشی پەتای کۆرۆنا دەبێ، دەتوانێ رۆژووەکەی بشکێنێ، بەڵام ئەگەر بتوانێ لەماڵەوە بێ و ترسی تووشیبوونی بە پەتاکە نەبێ، نابێ رۆژووەکەی بشکێنێت.

عەلی سیستانی هەروەها فەتوای داوە، کە بنێشتجوین رۆژوو ناشکێنێ و قەرەبووی ئاو بۆ رۆژووگر دەکاتەوە، بەمەش گەرووی رۆژووگرەکە بەردەوام تەڕ دەبێ و لە مەترسیی تووشبوون بە کۆرۆنا دەپارێزرێ.

Back to top button