كادرێكی یه‌كێتی: به‌به‌ڵگه دهیسهڵمێنم كه راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی له لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتی به‌سه‌ر په‌رشتی لاهور جه‌نگی ئه‌نجامدرا
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی ئاسایشی یه‌كێتی زیندانیه‌كی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی دوای 17 ساڵ له زیندان رایكرد به ناوی مسته‌فا سه‌لیمی راده‌ستی ئێران كرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سه‌قز له سێدره درا، كادرێكی پێشووی یه‌كێتیشی رایدهگهیێنێـت كه به به‌ڵگه ده‌یسه‌لمێنم كه مسته‌فا سه‌لیمی به‌سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی راده‌ستی ئێران كرایه‌وه.
حه‌مید پێنجوێنی كادری باڵای ده‌ستله‌كار كێشاوه‌ی یه‌كێتیی له باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌لیمی ئاشكرایكردووه و ده‌ڵێت به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنم كه ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی (مسته‌فا سه‌لیمی) له‌گه‌ڵ ٦٠ داواكراوی تر به ئیتلاعاتی ئێران به توومه‌تی دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی به سه‌رپه‌رشتی خودی لاهور جه‌نگی بووه.
ئه‌و كادره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه : مانگێك زیاتره ئیتلاعاتی ئێران له ڕێگه‌ی ئاراس شێخ جه‌نگییه‌وه لیستێك ناووی داواكراویان ته‌سلیم به دژه تیرۆری یه‌كێتی كردووه كه ژماره‌یان ١٥٠ كه‌س ده‌بێت داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ن به توومه‌تی ئه‌ندامێتی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و دژایه‌تی كردنی كۆماری ئیسلامی.
ئه كادرهیی پێشووی یه‌كێتی ئاشكراشی ده‌كات كه له سه‌ره‌تای مانگی ئازاره‌وه تا ئێستا له‌و ١٥٠ داواكراوه نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س به (مسته‌فا سه‌لیمی)ـه‌وه ڕاسته‌وخۆ به سه‌رپه‌رشتی لاهور جه‌نگی و پۆلاد جه‌نگی له پێنجوێنێهوه ڕاده‌ستی ئێران كراون و ئه‌م هه‌واڵانه ته‌نها من نیم بزانم به‌ڵكو سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور و پێنجوێن ئاگادارن، به‌ڵام له ترسی ده‌ستگیركردن و تیرۆركردنیان له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌كێتییه‌وه نا‌وێرن به ئاشكرا بیدركێنن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه رووداوه‌كه هێنده شه‌رمهێنه شه‌رم ده‌كه‌ین تا ماوین بلێین یهكێیتش بووین