وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندنراوی ژمارە ٤٧ ی خۆی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە .
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوی ژمارە ٤٧ ی خۆیدا کە تایبەتە با ئاشکرا کردنی دوا ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، زانیاری لە سەر ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاو کردەوە .
دهقی راگهیهندراوهكهی وهزارهتی تهندروستی:
راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٤٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (٦٨٥٠) هاووڵاتی بوون لە (٣٣) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٢٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٤١) لە هەولێر، (٤٦) لە سلێمانی، (٣٥٦) لە دهۆك، (٤٨) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٢٢) لە راپەرین، و (٥٦٢٨) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٩) هاووڵاتی.
پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٩٠٥) پشکنین ئەنجام دراوە، (٤١٨) هەولێر، (١٨٥) سلێمانی، (٣٠٢) دهۆك.
دەرەنجام (١) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٦٥) ساڵ کە دانیشتووی شاری سلێمانی یە، دوای هەڵگری چەند نەخۆشیەکی کوشندە و مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٢٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (١٤٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی نیسانی٢٠٢٠