سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ڕادەستکردنەوەو لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی مەحکوم دەکات .

 

 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ، کە کۆپیەکی  ئاراستەی ( دەزگای میدیایی خواکوڕک ) کراوە ، بە توندی ڕادەستکردنەوەو لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی ” مستەفا سەلیمی ” مەحکوم دەکات .

 

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە ئاماژەدان بە زانیارییەکان کە مستەفا سەلیمی لە سنووری پێنجوێن ڕادەستی ئێران کراوەتەوەو لە دادگایەکی فەرمایشیدا دواتر لە سێدارە دراوە بە تاوانێکی لە بیر نەکراو ناو دەبات و لە هەمانکاتدا پێشوازی لە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ پێک هێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ هەڵدانەوەی ڕاستییەکانی ئەو کەیسە .

 

دەقی ڕاگەیاندراوی  سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران ئیعدامی مستەفا سەلیمی مەحكوم دەكا

 

مستەفا سەلیمی كە ماوەی 17 ساڵ لە زیندانی ڕژیمدا بوو، لە چەند ڕۆژی رابردوو وە لە ئاكامی ڕاپەڕینی زیندانیەكان لە زیندانی سەقز وێڕای 70 زیندانی دیكە هەڵاتبوون و بە پێی‌ ڕاپۆڕتەكان گەیشتبووە سنووری شاری پێنجوێن لە هەرێمی كوردستانی عێراق، و هەر بە پێی‌ ڕاپۆرتەكان ناوبراو تەحویل بە ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی دەدرێ و هەر بە دوای تەحویلدانەوەی، لەدادگاێكی نمایشیدا حوكمی ئیعدامی بە سەردا دەسەپێندرێ. ئەمڕۆ شەممە 23ی خاكەلێوەی 1399 كۆچی خۆری، لە زیندانی سەقز حوكمی ئیعدامەكەی جێ‌ بە جێ‌ دەكرێ‌. سازمانی خەبات زۆر بە توندی ئیعدام كرانی ناوبراو هەروەها تەحویلدانەوەی لە هەرێمی كوردستان و بە دیاریكراوی لە ناوچەی پێنجوێن بە توندی مەحكوم دەكا. لە هەمانكاتدا پێشوازی لە بریاری حكومەتی هەرێم بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رادەستكردنەوەی مستەفا سەلیمی دەكەین.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

 

شەممە 23 ی حاكەلێوە 1399 كۆچی خۆری

 

11 ئاوریلی 2020 زایینی

Back to top button