پارتی ئازادیی کوردستان : لە ئاست تاوانێکی ئەوتۆ بێدەنگ و بێهەڵویست نابین .

 

 

لە راگەیاندراوێکدا وتە بێژی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان  سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی لە زۆنی سەوزەوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوێستی پارتەکەی ئاشکرا دەکات .

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا کە کۆپیەکی بۆ “دەزگای میدیایی خواکوڕک ” ناردراوە ، تەیدا هاتووە  پارتی ئازادیی کوردستان بە بایەخەوە خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان  ، ئەگەر بێت و بۆمان روون بێتەوە کە مەستەفا سەلیمی  ڕادەست کراوەتەوە ، لەئاست ئەو تاوانەدا بێدەنگ نابین و بە پێی هەموو ڕێکارێکی یاسایی و سیاسی هەوڵویستی تایبەتی خۆمان دەبێت .

 

 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی ( پاک )

 

لێدوانێک لە وتەبێژی PAKەوە سەبارەت بە مستەفا سەلیمی

 

سەبارەت بە چۆنییەتی گیرانەوە یان رادەستکردنەوەی زیندانیی راکردوو مستەفا سەلیمی کە بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە ئێعدام کرا؛ پارتی ئازادیی کوردستان بە پەرۆش و بایەخەوە لە حاڵی لێکۆڵینەوەو بەدواداچووندایە.

خۆ ئەگەر بۆمان روون ببێتەوە کە مستەفا سەلیمی،رادەست کراوەتەوە، لە حاست تاوانی ئەوتۆ بێدەنگ و بێهەڵوێست نابین.

 

خەلیل نادری

وتەبێژی سیاسیی پارتی ئازادیی کوردستان

۲۳ی خاکەلێوەی 2720ک

11ی ئاوریلی 2020 ز

Back to top button