بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی وێرای چەواشەی میدیایی ، هەڕەشە لە حزبەکانی رۆژ‌هەڵاتی دەکات

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ، وێرای چەواشەکاری لە شێوەی ڕادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی بە کۆماری ئیسلامی ئێران ، هەڕەشە لە شێوەی ڕاگەیاندن و هەڵویستی حزبەکانی رۆژهەڵاتی ژێر دەسەڵاتی زۆنی سەوز دەکات .

 

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕاستەوخۆ ئاراستەی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” کراوە ، چەند ئەندامێکی بەرپرس لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ، باس لەوە دەکەن هێزەکانی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕێگەی تەلوفۆنەوە بەرپرسانی باڵای حزبەکانی ژێر دەسەڵاتی زۆنی سەوزیان ئاگادار کردۆتەوە ، بە هەموو شێوەیەک دەبێت خۆ ببوێرن لە دەربڕینی ڕاستییەکان لە سەر چۆنیەتی ڕادەست کردنەوەی مستەفا سەلیمی بە ئێران .

 

هاوکات لە گەڵ ئەوەی لەو ڕاگەیاندراوەدا ، هەواڵەکە ڕەت کراوەتەوەو نووسراوە ئەو رۆژنامەوانەی ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە پێشتر بە هۆی ڕەچاو نەکردنی پرەنسیبی رۆژنامەوانی لەو زۆنە دەر کراوە ، بەڵام ئەو ئەندامانەی کە زانیارییان بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک ڕەوانە کردووە ، وەک نمونە هەڵوێستی و ڕاگەیاندراوی ( حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ” حدکا ‘ ) بە نمونە دێننەوە دەڵێن ، هەڵویستە جیاوازەکان و ڕەت کردنەوەی بەیانی یەکەمی حزبی دیموکراتی کوردستان و دواتر پاساو هێناەوە ، کاردانەوەی ئەو هەڕەشانە بووە کە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەو حزبەی کردووەو وەک سەردەمی خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر بێدەنگی کردووە .

 

بەشێک لە ڕاگەیاندراوەکە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رەتیدەكاتەوە هیچ كەسێكیان لە سنوری پێنجوێن دەستگیر و رادەستی ئێران كردبێتەوە.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، لە 14 ی ئادارەوە لە سنوری پێنجوێن و گەرمك هیچ ئەركێكیان بۆ دەستگیركردن پێنەسپێردراوە.

راشیگەیاندووە، هیچ داتایەك بە ناوی مستەفا سەلیمی لە ناو تۆماری ئاسیشی سلێمانی، نشینگە و دەروازە سنوریەكان بەردەست نییە و هیچ كەسێك بەو ناوەوە ناناسن.


باسی لەوەشكردووە، ئەو رۆژنامەنوسەی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە، پێشتر بە هۆی لادانی لە پێوەرەكانی رۆژنامەگەری و پێشێلكردنی راستگۆیی و بێ!لایەنی لە رادیۆی دەنگی ئەمریكا دەركراوە و بەردەوام هەوڵیداوە خەڵكی كوردستان بەلاڕێدا ببات و دەستگا فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمیان لەبەرچاو بخات.


پێشتر دەنگۆی ئەو بڵاوكرابوەوە، كە مستەفا سەلیمی دوای هەڵاتنی لە زیندانی سەقز خۆی گەیاندۆتەوە سنوری ناحیەی گەرمك، بەڵام دواتر دەستگیر و رادەستی ئێران كراوەتەوە و بەرەبەیانی رۆژی شەممەش لە سێدارەدراوە.

Back to top button