حەسادەت دەیانکوژێت

بەختیار شاخی
هاتنی سەرۆکی دەوڵەتێکی گەورەی وەک فەڕەنسا بۆ کوردستان، بەهەموو پێوەرێک ڕووداوێکی گرینگ و کاریگەرە و سەیر دەبێ کوردێک ببینی بەو سەردانە دڵتەنگ بێت. مەگەر کەسێک دڵ و مێشکی بۆ خزمەتی بێگانە تەرخان کردبێت.
بەشێک لەو میدیایەی لە سلێمانی هەیە و خۆی بە ئەهلی دەزانێت بەڵام تابڵێی نائەهل و گەوجێنەرە و بووەتە داردەستی نەیارانی کوردستان، لەدوێنێوە تایان گرتووە و ڕاپۆرتی داخلەدڵانە لەسەر ئەو سەردانەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ کوردستان بڵاو دەکەنەوە.
ئەوانەی گلەییان لە شێوازی پێشوازی کردن لە سەرۆکی فەڕەنسا هەیە و پێیان وایە کورد خۆی بچووک دەکاتەوە، یا گلەییان لە ستافی پێشوازیکار هەیە، با بزانن کە ئەوانەی لە مەراسیمی پێشوازییەکەدا بوون ئەو کەسانە بوون کە کوردستانیان پاراست و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا لە سەنگەرەکان بوون. دایکە عایشەی دایکی سێ شەهید و مناڵانی شەهیدان ىوون. بەڵام هەڵسوڕێنەرانی میدیای بەکرێگیراو و دەستەکانی پشتیان، چاویان بەو شتانە هەڵنایەت.ئەوان شایەنی ئەوە نین لەوجۆرە مەراسیمانەدا ئامادەبن، چونکە ئەوان هەر قابیلی ئەوەن پێشوازی لە حەنان فەتلاوی بکەن.
Back to top button