سی و نۆ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دوا ئاماری تایبەت و کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
له بڕاگەیاندراوێکدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری گشتی بیست و چوار كاتژمێری رابردووی تووشبوون، چاكبوونه‌وه و مردن به‌هۆی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بڵاو کردەوە .
.
به‌پێی ئەو راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پشكنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زیاتر هه‌زار و 731 كه‌س كراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 39 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه تۆماركراون:
– به‌غدا/ روسافه: 8 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ كه‌رخ: 1 حاڵه‌ت
– به‌غدا/ شاری پزیشكی: 3 حاڵه‌ت
– نه‌جه‌ف: 2 حاڵه‌ت
– سلێمانی: 1 حاڵه‌ت
– كه‌ربه‌لا: 2 حاڵه‌ت
– به‌سره: 9 حاڵه‌ت
– واست: 3 حاڵه‌ت
– موسه‌ننا: 2 حاڵه‌ت
– زیقار: 3 حاڵه‌ت
– كه‌ركووك: 5 حاڵه‌ت
هەر بە پێی راگه‌یاندراوه‌كه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژیكدا دوو حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا تۆماركراون، به شێوه‌یه‌ك حاڵه‌تێك له سلێمانی و یه‌كێكی دیكه‌ش له به‌غدا.
هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش کراوە ، 51 تووشبووی دیكه به ته‌واوی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
– به‌غدا/ كه‌رح: 3 حاڵه‌ت
– نه‌جه‌ف: 16 حاڵه‌ت
– هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت
– به‌سره: 5 حاڵه‌ت
– موسه‌ننا: 11 حاڵه‌ت
– نه‌ینه‌وا: 4 حاڵه‌ت
– بابل: 1 حاڵه‌ت
كۆی گشتی ژماره‌یان بۆ هه‌زار و 318 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 72 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، له كاتێكدا 601 كه‌سیش به ته‌واوی له‌و په‌تایه چاك بوونه‌ته‌وەو ڕەوانەی ناو بنە ماڵەکانیان کراونەتەوه.