بەرێوەبەری گشتی تەندروستیی هەولێر ڕاگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەولێر دەکات
بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاشکرای دەکات هاووڵاتییەکی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری ئەو پارێزگایە ، بە تەواوی چاک بۆتەوەو گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆی
دهقی راگهیهندراوهكهی بهڕێوهبهری گشتی تهندروستیی ههولێر:
هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (1) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێتەوە ماڵەوە.
کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (41) کەس.
سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.
د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
11ی نیسانی 2020