سەرۆک بارزانی پەیامێکی پررۆزبایی ئاراستەی مەسیحیەکان دەکات
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی جەژنی قیامە ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات .
لەو پەیامەدا سەرۆک بارزانی جەخت لە فەرهەنگی لێبووردەیی و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستان دەكاتەوەو دەڵێت پێویستیشە كوردستان هەردەم وەك شوێنی برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە ناوچەكەماندا بمێنێتەوە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی عیسا مەسیح گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی لێبووردەیی و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستان دەكەینەوە و پێویستیشە كوردستان هەردەم وەك شوێنی برایەتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان لە ناوچەكەماندا بمێنێتەوە.
هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی كۆتاییهاتنی پەتا و نەخۆشی و نەهامەتییەكان و، ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەكە و جیهاندا بكێشێت و خوشك و برا مەسیحییەكانمان هەمیشە جەژن و خۆشییەكانیان لە ئاشتی و تەباییدا بكەنەوە.
بمێنن بەخێر و خۆشی
مسعود بارزانی
11ـی 4ـی 2020