ئۆزیل ئاشکرای دەکات بۆچی پەیوەندی بە بارسێلۆنا نەکرد

مەسعود ئۆزیل، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەڕا به‌ ماڵپەری تێکنۆ سپۆرتی راگه‌یاندووه‌، ئەو کاتەی لە مۆندیالی 2010 ئاستێکی باشم پێشکەش کرد چەندین یانە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی مندا، لەوانەش ریال مەدرید و بارسێلۆنا، من هاندەری بارسا بووم و حەزم دەکرد پەیوەندی بەو یانەیەوە بکەم، بەڵام هەڵس و کەوتەکانی پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئەو کاتی بلاوگرانا منی لە بریارەکەی پاشگەز کردەوە، چونکە هیچ کاتێک قسەی لەگەڵ نەکردووم و منیش گومانم لا دروست بوو.

مەسعود ئۆزیل دواجار لە ساڵی 2010 بەرامبەر بە 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد و بۆ ماوەی سێ ساڵ یاریی بۆ ئەو یانەیە کرد و دواتر بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسێناڵەوە کرد.

Back to top button