بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند

بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز‌ باكوری پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند. بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ هه‌مان شوێن رووی داوه‌ كه‌ مانگی شوباتی ئه‌مساڵ 10 كه‌س به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دابوو.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئێڕانیه‌كان. بوومه‌له‌رزه‌كهی ئه‌مڕؤ‌ به‌ گوڕی 4.6 به‌ پله‌ی ریخته‌ر بووه‌ و سه‌عات 6:53 خوله‌ك به‌ كاتی ورمێ له‌ قووڵایی شه‌ش كیلۆمه‌تر رووی داوه‌.

هێشتا دیار نییه‌ ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ هیچ زیانێكی به‌دواوه‌ بووه‌ یان نا. له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی شوبات 10 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و 104 كه‌سی تریش بریندار بوون، به‌ هه‌زاران خانووش زیانیان به‌ركه‌وت و زیانی سه‌ره‌كی به‌ گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ كه‌وت

 

Back to top button