شای سعودیە وادەی کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ دیاری ناکات

پاشا سەلمان فەرمانی درێژکردنەوەی وادەی قەدەغەی هاتووچۆ لە تەواو سعوودییە دا و هیچ کاتێکی بۆ کۆتایی هاتنی قەدەغە دیاری نەکرد.

سعوودییە لە 23ـی ملنگی رایردوو بڕیاریدا بۆ ماوەیسێ حه‌فته‌، قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ بکرێت، ئێستاش جارێکی دیکە ئەو وادەیە درێژ دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا سعودییەکان، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز بڕیارێکی شاهانەی داوە و تێیدا بە هەمان هۆکار، قەدەغەی هاتوچۆی تا کاتێکی نادیار، داوە.

تا ئێستا 4033 کەس لە سعودیە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 52 کەس گیانیان لەدەست داوە.

 

Back to top button